پێگەی سانداباکو یاخوود پلەی سانداباکو، یەکێک لە نووسراوەکانە 𒄘𒂗𒈾 (LÚGÚ.EN.NA) یان هەندێک جار 𒁾𒁀𒀀 𒆤𒆠 (GÁ.DUB.BA.A EN.LÍLKI)، و ناوی دوایی ڕەنگە بە مانای “ئەرشیفی ئێنلیل - خوداوەندی با یەکێک لە خوداوەندە سۆمەرییەکانە، ئەم ناوە(سانداباکو) لە ڕوانگەی ئایینیەوە حوکمڕانی دەکرا لە شاری نەفەر لە میزۆپۆتامیا - عێراقی مۆدێرن لە سەردەمی کاسییەکان بەدواوە (واتە لە ناوەڕاستی هەزارەی دووەمی پێش زایین) .

ئێنلیل ئەو خوداوەندە بوو کە گەرەنتی پاراستنی (نەفەر) پایتەختی ئایینی سۆمەرییەکانی دەکرد، بۆیە لە پۆستێکی بەرزدا دانرا و لەلایەن پاشاکانی کیشییەوە ڕێزی لێدەگیرا،هەروەها فادی خوداوەندی ئێنلیلی لە نووسراوەکانیاندا بردووە بۆ ئەوەی جێگەی خۆی بکاتە سەندەباکۆ شوێنی خۆی بەناوبانگە بکات لە ڕووی جەماوەری،

پلە دەستکاری

زاراوەی سەندەباکۆ بۆ یەکەمجار لە دەقەکانی شانشینی ماری یەکێک لە شارستانییەتە کۆنەکانی سوریا دەرکەوت و نوێنەرایەتی شوێنێکی بەرزی لە ئیدارەدا دەکرد، دواتر پلەی سەندەباکۆش بوو بە هاوواتای شاری نەفەر کاتێک شارستانیەتی کاسی دەستی پێکرد، سەبارەت بە شاری نەفەر لە کۆتایی سەردەمی سامسو ئیلونا حەوتەمین پاشای یەکەمین شانشینی بابل (لە نزیکەی ساڵانی ١٦٨٦-١٩٤٨ پێش زایین) چۆڵ بووە و تا کۆتایی سەدەی پانزەهەم بە چۆڵ ماوەتەوە چونکە کاسیتەکان بەرنامەیەکیان دەستپێکرد کە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی ناوەندە ئاینییەکان، وە یەکێک لە یەکەم نووسراوەکانی سەر بە بەرنامەی نۆژەنکردنەوە هی کوریگالزوی یەکەم یەکێکە لە سێیەم پاشاکانی بابل بووە.

لە ناودارترین بەرپرسانی سەندەباکودا، ئەنلیل کیدانی کە پێشتر دیاری وەردەگرت و دەینارد بۆ ئێنلیل نیراری شازادەی جێنشینی شانشینی ئاشوور، شارستانیەتێک کە لە شارەکەدا بوو لە باکووری میزۆپۆتامیا، ئەمال مەردوک دوای نزیکەی هەزار ساڵ شاری (نەفەر) شاهیدی کاری گەورەی نۆژەنکردنەوە بوو لەلایەن کرێکارانەوە، بەڵگەنامەی کڕین و لیستی پشکەکانیان بەشێکی گەورەی "کتێبخانەی پارێزگار" پێکدەهێنن، دواتر لە ئیمپراتۆریەتی هەخامەندییەکان ئیمپراتۆریەتێکی دێرینی ئێرانی لە سەردەمی خەرکسی یەکەمەوە، نازناوەکە گۆڕدرا بۆ پاکدو.

لیستی بەرپرسانی سەندەباکو لە شاری نەفەر

ئەو سەندەباکوانەی کە لە سەردەمی کاسیەکاندا پۆستیان هەبووە:[١]

  • ئامالتوم باوکی ئێنلیل بەین (بەروارەکەی پشتڕاست نەکراوەتەوە)
  • ئۆشور ئانا مردوک کوڕی ئۆسێی ئانا نوری (پێگەی پشتڕاستنەکراوە)
  • نینورتا-نادین-ا، کوڕی ئێنلیل بانی (لە کادشمان ئێنلیلی یەکەمەوە تا پورونرا بۆریاس، ١٣٥٩-١٣٣٣ پێش زایین)
  • ئێنلیل-کیدینی، کوڕی نینورتا-نادین-ئاحێد (لە بورنا-بوریاشەوە، لە ڕێگەی کوریگالزوی دووەمەوە، ١٣٣٢-١٣٠٨ پێش زایین، تا سەرەتای ماروتاشی نازی، ١٣٠٧-١٢٨٢ پێش زایین)
  • ئێنلیل-ئەلسا، کوڕی ئێنلیل-کیدیننا (لە ساڵی ٨ی ماروتاچی نازیدا، ١٣٠٠ پێش زایین ئیسپاتی کراوە) [٢]
  • ئوزی-شو گاب](لە سەردەمی نازییەکان ماروتاس)
  • نازی ئێنلیل (لە سەردەمی نازی ماروتاچ) [٣]
  • نینورتا-ئاپلا-ئیدینا، کوڕی نازی-ئێنلیل (نازی-ماروتاس یان دواتر، کاداشمان-تورگو، ١٢٨١-١٢٦٤ پێش زایین، کاداشمان-ئێنلیل، ١٢٦٣-١٢٥٥ پێش زایین)
  • ئیمیل مەردوک (لە کودور-ئێنلیلەوە، ١٢٥٤-١٢٤٦ پێش زایین، تا سەردەمی شاگاراکتی-وریاش، ١٢٤٥-١٢٣٣ پێش زایین)
  • ئینلیل زاکیر شومی (لە سەردەمی عەداد-شوما-ئیدین، ١٢٢٢-١٢١٧ پێش زایین)
  • ئێنلیل-شوما-ئیمپی، کوڕی دایان-مەردوک (لە سەردەمی ئاداد-شوما-ئوشور، ١٢١٦-١١٨٧ پێش زایین)

بەرپرسانی ئەم نازناوە لە قۆناغی دوای کیشیا

  • Nusku-zêra-iddina ( Nabû-šumu-libur ساڵی 1 یان 1033 پێش زایین)
  • نازی ئێنلیل (لە سەردەمی مەردوک-زاکیر-شومی، ٨٥٥-٨١٩ پێش زایین)
  • ئێنلیل ئاپلا ئور، کوڕی ئێنلیلی نازی (لە سەردەمی مەردوک باڵسو ئیقبی، ٨١٩-٨١٣ پێش زایین)
  • کودورو (لە سەردەمی نەبو ناسر، ٧٤٧-٧٣٢ پێش زایین، و نەبو ماکین زوهری، ٧٣١-٧٢٩ پێش زایین)
  • سیرۆ و شریسو (لە دەوروبەری سەردەمی کۆدۆرۆ)[٤]
  • ئوم-ئیدینا (لە ساڵی شەشەمی تەمەنیدا، لە ساڵی ٦٧٥ پێش زایین لەلایەن ئیسارهادۆنەوە لە سێدارە دراوە)[٥]
  • ئێنلیل بانی، ساڵی حەوتەمی شەمێش شێم-ئوکین، ج. ٦٦٠ پێش زایین [٦]
  • Enlil-āpik-zēri (بە ڕواڵەت لە Ourru نزیک ئوروک و لە ڕاستیدا نیپور نییە، لە سەردەمی Nabû-kudurri-ushur دووەم، 634-562 پێش زایین)
  • نەبۆ-شۆمو-شارێش (لە سەردەمی نەبەع ناسید، ٥٥٦-٥٣٩ پێش زایین)
  • چیریکتو-نینورتا (لە کۆتا ساڵی نەبی نەویدەوە ٥٣٩ پێش زایین تا ساڵی دەستبەکاربوونی داریۆسی یەکەم ٥٢٢ پێش زایین)[٧]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ دانیال ئەی نێڤێز (١٩٩٦) "ئیدارەی پارێزگا لە کاسیت نیپور"، کورتەیەک لە دیزەرتەیشنێک، زانکۆی شیکاگۆ.
  2. ^ دۆناڵد م.ماتیۆس (١٩٩٢). گلیپتیکی کاسیتی نیپور. چاپخانەی ئەکادیمی فریبۆرگ،لاپەرە ١٣٦.
  3. ^ ئێدمۆند سۆلبێرگەر (يەنايەری–ئازاری ١٩٦٨). "دوو نووسراوی بەڵێندەری کاسیت". گۆڤاری کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکی
  4. ^ ستیڤن دبلیو کۆل (١٩٩٦). نیپوری چوارەم: ئەرشیفی سەرەتایی حاکمی نوێی بابلی لە نیپورەوە (OIP122). پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی زانکۆی شیکاگۆ، لاپەرە ٧
  5. ^ ستیڤن دبلیو هۆلۆوەی (٢٠٠١). ئاسۆر پاشایە! ئاسۆر پاشایە!: ئایین لە مومارەسەی دەسەڵات لە ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێدا، لاپەڕە ٣١١
  6. ^ ج.ئە.برینکمان، دی.ئە.کێنێدی (يەنايەر–نیسانی ١٩٨٣). "بەڵگەی بەڵگەنامەیی بۆ بنەمای ئابووری کۆمەڵگەی سەرەتایی بابلی: ڕاپرسییەک لە دەقە ئابوورییەکانی بابلی بە مێژوو ٧٢١-٦٢٦ پێش زایین.". گۆڤاری توێژینەوەی میخ
  7. ^ م.دبلیو.ستۆلپەر (١٩٨٨). "شاکنۆی نیپور". گۆڤاری توێژینەوەی میخ.