سازیی زمانی کوردی
سازیی زمانی کوردی یان ڕێکخراوەی زمانی کوردی یان بە کورتی سەزەکە (بە کرمانجی: Saziya Zimanê Kurdî, SZK) ڕێکخراوەیەکی چاندی بۆ گەشەکردنی زمانی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستانە. دروشمی سازیی زمانی کوردی زمانی ئێمە ناسنامە و ھەبوونی ئێمەیەیە. بەڕێوەبەری سازیی زمانی کورد ڤیان جوودییە.[١]
ناوبڕ | سەزەکە |
---|---|
دامەزران | ٢٠٠٧ (نەھێنی) چالاکیی ئاشکرا: ٢٠١١ |
شوێن | |
خزمەتگوزارییەکان | لێکۆڵێنەوە و پەوەردەی زمانی کوردی |
زمانی فەرمی | زمانی ئێمە ناسنامە و ھەبوونی ئێمەیە |
بەڕێوەبەر | ڤیان جوودی |
مێژوو
دەستکاریلە حکوومەتی کۆماری عەرەبیی سووریا ئەو دەرفەتە بۆ کوردەکان و کەمایەتییەکان دیکە نەڕەخسا کە بۆ پارێزاندن و گەشەکردنەوەی زمانی خۆیان ھەوڵ بدەن. یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوەیەک بۆ زمانی کوردی ھەوڵ درا، بەڵام بە ئەنجام نەگەیشت و ناچار بوون چالاکییەکانی فیرکردنی زمانی کوردی بە شێوەیەکی نھێنی جێبەجێ بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەندێک لە ڕۆشنبیرانی کوردی ڕۆژاوای کوردستان کۆ ببوون و دامەزراندنی ڕێکخراوەی سازیی زمانی کوردییان ڕایگەیاند، بەڵام ھەر وەکوو ھەوڵی پێشوو نەیانتووانی بە شێوەیەکی فەرمی چالاکی بکەن و بە ناچار دەستیان کرد بە چالاکیی نھێنی لەنێو ماڵەکان و ھەندێک کتێبیشیان بۆ پەروەردەکردنی منداڵان ئامادە کرد. لە ساڵی ٢٠١١ەوە ھاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی شەڕی ناوخۆیی سووریا، سازیی زمانی کوردی ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخسا کە لە باژارەکانی ڕۆژاوای کوردستان ناوەندەکانێک دابمەزرێنێت و لە شارەکانی وەکوو حەلەب، ڕەققە و گرێ سپی چالاکییەکانی پەروەردە و فێرکردنی زمانی کوردی لەنێو دوو کۆمیتەی زمان و کۆمیتەی وێژە دەستپێبکرێت و فێرگە دابمەزرێت و مامۆستا بۆ وانەدانەوەی زمانی کوردی ئامادە بکرێت. لەو کاتەدا سازیی زمانی کوردی دەستیکرد بە ھاوکاری لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی ڕۆژاوای کوردستان و ھەتا ساڵی ٢٠١٤ کە بەڕێوەبردنی گوتابخانەکان ڕادەستی «دەستەی پەروەردە» کرا، سازیی زامانی کوردی بەرپرسی کاروباری پەروەردە بوو و کارەکانی وەکوو فێرکردنی زمانی کوردی، ئامادەکردنی پەرتووکەکان و پەروەردەکردنی مامۆستای بەڕێوەدەبردەوە.[١]
بەدوای ئەوەش سازیی زمانی کوردی لەگەڵ دەستەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەرایەتی لە ئامادەکردنی پەرتووکەکان ھاوکاری دەکات. ھەروەھا بۆ لێکۆڵێنەوە لەسەر زمانی کوردی ھەوڵ دەدات و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە باژاری قامیشلۆ ناوەندی لێکۆڵێنەوەی ڕێخستووە کە ناوەندی سەرەکیی سازیی زمانی کوردییە و لە لە ھەرێمەکانی جزیر و کۆبانیش کۆمیتەکانی چالاکی دەکەن. سازیی زمانی کوردی بۆ ئامادەکردن و بڵاوکردنی فەرھەنگێکی زمانی کوردی، پەرتووکەکانی فێرکردنی زمان و ھەروەھا شێوەنامەکانی ڕاستنووسین ھەوڵ دەدات. لەی پیناودا لەگەڵ زمانحەزان و ڕۆشنبیرانی کوردی ھەر چوار پارچە و ھەروەھا دەرەوەی وڵات ھاوکاری دەدات.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب خوەبوون: خەباتەکانی سازیی زمانی کوردی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠؛ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.