زەماوەندی پیرشالیار

زەماوەندی پیرشالیار ڕێوڕەسمێکی کۆنە کە هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی زستاندا لە ھەورامان تەختدا بە ڕێوە دەچێت. ئەم مەراسیمە بە یادی پیرشالیار کە یەکێک پیرانی بەناوبانگی ھەورامانە دەگیرێت. هەموو ساڵێک ئەم جەژنە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە و گەشتیاران بەڕێوە دەچێت. لێدانی دەف و خوێندنەوەی سروودی عیرفانی بەشێک لە کارەکانی ئەم مەراسیمەن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "باس نووز؛ مەراسیمی پیرشالیار بە ڕێوەچوو".[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]