زیندەوەرە سەرەتایییەکان
سەرەتاییەکان (بەئینگلیزی: Protozoa) وردبینە زیندەوەری تاکخانەن، زۆربەیان خۆنەژێنن، گەردە بچووکەکان یان خانەکان قووت دەدەن، ئەم گەردانە لە خۆراکە بۆشاییدا ھەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و ئەنزیمی ھەرسکەرییان تێدایە. زۆر لە جۆرە سەرەتاییەکان سەربەست دەژین، لەژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکدا. زۆر جۆرییان پلانکتۆنە گیانەوەرییەکان پێک دەھێنن. زۆر لە سەرەتاییە مشەخۆرەکان دەبنە ھۆی نەخۆشیی ترسناکی ھەچەشن بۆ مرۆڤ، وەک مەلاریا، سکچوونی ئەمیبیی، خەوە نەخۆشیی ئەفریقیی. ئەو سەرەتاییانەی کە لە ئاوە سازگارەکاندا دەژین، پارێزگاریی ھاوسەنگیی ناوەکییان دەکەن، و خانەکە لە ئاوی زیادە ڕزگار دەکەن لەڕێگەی گرژۆکە بۆشاییەوە. [١]
سەرەتاییەکان بۆ چوار لق پۆڵێن دەکرێن:
لقی (گۆشتییەکان) ڕەگەپێیەکان
دەستکاریڕەگەپێیەکان (بەئینگلیزی: Sarcodina) سەدان جۆری ئەمیبادەگرێتەوە کە لە ئاوە سازگار و سوێرەکاندا یان لە خاکدا دەژین، بەڵام ھەندێک جۆرەکانی وەک ئەمیبای سکچوون بەمشەخۆریی لەو ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژین.
لقی کوڵکدارەکان
دەستکاریکوڵکدارەکان (بەئینگلیزی: Ciliophora) کوڵکییان ھەیە، کە دەرپەڕیووی سایتۆپلازمی کورتن، لە شێوەی گەندەموودا، پەردەی خانەکە دادەپۆشن، کوڵکەکان بۆ جووڵە لە ئاودا یان بۆ پاڵپێوەنان لە ھەوادا بەکاردەھێنن.
لقی قامچیدارەکان
دەستکاریقامچیدارەکان (بەئینگلیزی: Zoomastigina) قامچییەک یان کۆمەڵە قامچییەکییان ھەیە، کە پێکھاتووی شێوە زیادەی درێژن، بۆ جووڵە بەکاردێت. جووڵەی قامچیی (شەپۆلییە) پاڵ بە زیندەوەرەکەوە دەنێت یان بەرەو ئاوەکەی ڕادەکێشێت.
لقی سپۆڕدارەکان
دەستکاریسپۆردارەکان (بەئینگلیزی: Sporozoa) نموونە پێگەیشتووەکانی سپۆردارەکان بە نەبوونی ئەندامۆچکەی جووڵە جیا دەکرێنەوە، زۆربەی جۆرەکانی سپۆردارەکان مشەخۆرن.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زیندەوەرە سەرەتایییەکان تێدایە. |