زڕگا یان مانگای تێبتی ئاژەڵێکی شیرداری تووکنە کە لە سەرتاسەری ناوچەی ھیمالایە لە نیمچە کیشوەری ھیندی بەتایبەت لە بانی تێبت و باکووری میانمار، یانۆن و سیچوان ھەتا باکووری مەنگۆلیا و سیبریا دەژین.[١]

زڕگا
بەکارھێنانYak racing
کورتەناوB. grunniens
ناوی پۆلێنکردنBos grunniens
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانBos
بەرھەمyak milk
Wildlife Protection Act 1972 (India) scheduleSchedule I (Part I) of Wildlife Protection Act, 1972
Sequenced genome URLhttp://www.ensembl.org/Bos_grunniens

تایبەتمەندێتی

دەستکاری
 
زڕگایەک لە بناری زنجیرەچیای ھیمالایە

زڕگایەکان بە زۆری ئاژەڵی مووداری کوێستانین و لە ژینگە سارد و کیشوەرییەکان دەژین، خاوەنی پەیکەربەندێکی گەورەن و قاچەکانی زۆر بەھێزن و بە خورییەکی موویی پڕ داپۆشراون. ڕەنگیان قاوەیییە و زۆر جار بۆ ڕەش یان قاوەیی تۆخ دەچێت، ئاژەڵێکە بە کێویی لە کوێستانەکان دەژین بەڵام لەکاتی ئێستادا زۆرینەیان ماڵی کراون، ئەوانەی کە ماڵی کراون یاخود بۆ چەندین نەوە بە ماڵی لەدایکبوون ڕەنگیان گۆڕدراوە لە کیویەکان، زۆربەی کات پارچەی قاوەیی ژەنگاوی و کرێمیان ھەیە و گوێچکەکانیان بچووکن و گوانەکانیان گەورەترن، قۆچێکی گەورە و ساف و لووسیان ھەیە و بە گشتی لە ڕەنگدا تاریکن. نێرینەکان قۆچەکانیان لەلاکانی سەرەوە دەبرێن و پاشان بەرەو پێشەوە دەڕۆن.[٢] بە شێوەیەکی ئاسایی مەودایان لە ٤٨ بۆ ٩٩ سانتیمەترە. مێیینەکانیشیان (زڕمانگا) بچووکترن، قۆچەکانیان تەنیا ٢٧ بۆ ٦٤ سانتیمەتر درێژن و شێوەیەکی دروستتریان ھەیە. ھەردوو ڕەگەزەکە ملێکی کورتیان ھەیە، مێینەکان گەورەتر و بەرچاوترن لە نێرینەکان. نێرەکان کێشییان لەنێوان ٣٥٠ بۆ ٥٨٥ کیلۆگرام دەبێت، مێینەکانیش لەنێوان ٢٢٥ بۆ ٢٥٥ کیلۆگرام دەبێت. ھەرچی زڕگا کێویەکانە ئەوان کێشیان دەگاتە ١٠٠٠ کیلۆگرام.[٣] بەرزی زڕگایەکان لەنێوان ١١١–١٣٨ سانتیمەترە، لەکاتێکدا مێینەکان ١٠٥–١١٧ سانتیمەتر بەرزن. ھەردوو ڕەگەزەکە قژی درێژیان ھەیە لەگەڵ ژێرپۆشییەکی چەور لەسەر سنگ و قۆڵ و ڕان بۆ ئەوەی لە سەرما بیانپارێزێت. بە تایبەتی زڕمانگاکان، ھەندێکیان توکێکی ھێندە درێژیان ھەیە زۆر جاران لەسەر بووم دەخشێت. کلکێکی درێژ و ئەسپانەیان ھەیە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ International Commission on Zoological Nomenclature. (2003). The Bulletin of zoological nomenclature. Vol. 60. London,: International Trust for Zoological Nomenclature.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ Oliphant، Matthew. «Bos grunniens (yak)». Animal Diversity Web (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «2 YAK BREEDS». www.fao.org. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ https://academic.oup.com/mspecies/article/doi/10.1644/836.1/2600878