زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی نۆت ھێڵێکی وەستاوە[١] لە فابڵێت و مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکەوە پەرەی پێدراوە و خراوەتە بازاڕەوە. ھێڵەکە بە پلەی یەکەم ئاراستەی کۆمپیوتەری قەڵەم دەکات؛ ھەموو مۆدێلەکانی گالاکسی نۆت لەگەڵ قەڵەمێکدا دەنێردرێت و "دیجیتایزەری واکۆم" کە ھەستیارە بە پەستانی تێدایە. ھەروەھا ھەموو مۆدێلەکانی گالاکسی نۆت تایبەتمەندی نەرمەکاڵایان تێدایە کە ئاراستەیان بەرەو قەڵەم و شاشە گەورەکانی ئامێرەکانە، وەکو تێبینیکردن، ئەپەکانی دیجیتاڵی سکراپبووکینگ، ئامۆژگاری ئامرازەکان، و فرەکارکردنی شاشەی دابەشکراو. ھێڵەکە وەک مۆدێلی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ کاری کردووە، کە لە سەرووی زنجیرەی گالاکسی ئێسەوە جێگیر بووە.