زانین دەسەڵاتە وەرگێڕدراوی کوردیی ڕستە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی ئینگلیزی فڕانسیس بەیکنە[١] کە وتی:

Nam et ipsa scientia potestas est (لاتین).

For also knowledge itself is power (ئینگلیزی).

چونکە ھەروەھا زانین خۆی دەسەڵاتە (کوردی).

ڕستەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بێگومان بە زانین و پەروەردەوە ئاستی تواناکانی مرۆڤ دەچێتەسەرەوە و کەسی زانا ناوبانگ و کاریگەریی زیاترە و کەوابوو ھێز و دەسەڵاتی زۆرترە.

ڕەنگە بەیکن وتەی پەرتووکی پەندەکانی سڵێمان‌ی دووبارەکردبێتەوە: "مرۆڤی دانا دەسەڵاتی گەورەی ھەیە و زانین ھێز زیاددەکات". یان ڕەنگە واتای ئەم ڕستەیە بتوانرێت لە ئایدیالیزمی فەلسەفیدا بدۆزرێتەوە - ئەگەر جیھان تەنیا وەکوو ناوەرۆکی ھۆشیاری بوونی ھەبێت، ئەوکات زانین خۆی دەتوانرێت بۆ دەستکاری و گۆڕاندنی ڕاستەوخۆی ناوەرۆکی ڕاستەقینە بەکاربھێنرێت.

ھۆزانەکەی فیردەوسی دەستکاری

چەن سەدە پێشتر لە بەیکن، فیردەوسی ھۆزانڤانی ناوداری پارس و داھێنەری شاھنامە ڕێک ئاوەھا چەمکێکی لە یەک خشتەدا دەربڕیوە. ئەو دەڵێت: توانا بود ھر کە دانا بود؛ واتە: توانا دەبێت ھەر کەس کە زانا بێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەھرۆز حەسەن، وەرگێڕی ڕۆمانی جیھانی سۆفیا و فەرھەنگی سۆفیا، ڕستەکەی بەو جۆرە پاچڤەکردووە.