زانکۆی ھواژۆنگی زانست و تەکنۆلۆژیا

زانکۆی ھواژۆنگی زانست و تەکنۆلۆژیا (چینی سادەکراو:华中科技大学، دێرین:華中科技大學، خوێندنەوە: ھواژۆنگ کێجی داسوێ) زانکۆییەکی گشتی لێکۆڵێنەوەییە دەکەوێتە ناوچەی گوانشان لە ووھان، پارێزگای ھوبێی، چین.وەک زانکۆییەکی سەرەکی و نەتەوەیی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی ھەیە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی چین. زانکۆکە پڕۆژەی ٩٨٥ و پۆلێنکراوی Aیە کە زانکۆییەکە لە پلان بۆ داڕێژراوی ئەکادیمیای کلاسی یەکەم کە چین ڕاستەوخۆ گرنگی پێدەدات و تیشک دەخاتە سەر بەرەوپێش بردنی و کردنی بە سەرتۆبی زانکۆ چینییەکان لە جیھان[٣] زانکۆکە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەکانی ووھانی نیشتمانی دەکات کە یەکێکە لە پێنج کتێبخانە سەرەکییەکەی چین. ھەروەھا زانکۆکە یەکێکە لەوانەی کە دەتوانێت بەڕێوەبەراییەتی کتێبخانەی نەتەوەیی و ژێرخانی تەکنۆلۆژی و زانستی بکات. ھەروەھا زانکۆکە یەکێکە لەو دوو زانکۆ چینییەی کە لەلایەن کۆمەڵگای پیشەسازی ئەندازیاران (SME) خەڵات کرابێت، وە وەکوو "سەرتۆپی دە شوێنی لێکۆڵینەوەی پەروەردەیی" پاڵێورابێت لەلایەن ڕۆژنامەی ئەکادیمی سروشت.[٤] وە زانکۆکە پێی دەوترێت " گەشەسەندنی خوێندنی باڵای نموونەیی کۆماری گەلی چین

زانکۆی ھواژۆنگی زانست و تەکنۆلۆژیا
دروشم明德厚学,求是创新[١] (Chinese)
دروشم لە ئینگلیزی
خاسیەت, زانین, ڕاستی, ڕەسەنایەتی[٢]
جۆرنەتەوەیی / گشتی
دامەزراندن١٩٥٣ (قوتابخانەی ئەندازیاری)
١٩٠٧ (قوتابخانەی پزیشکی)
سەرۆکلی یوانیوان
ستافی ئەکادیمیا
3,448
Undergraduates36,000
Postgraduates20,040
شوێن، ،
CampusSuburban / Main Campus
1,160 acres/ 470 ha
Urban / Medical Campus
133 acres/ 54 ha
AthleticsNational CUBA men's and women's
Colorsشین سوور
MascotYellow Crane and White Cloud
وێبگەwww.hust.edu.cn

لە ساڵانی دوایدا، زانکۆی ھواژۆنگی زانست و تەکنۆلۆژیا (اHust) بەبەردەوامی تایبەتمەندکراوە لەناو ٢٠٠ زانکۆی لێکۆڵێنەوەیی جیھانی [٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «学校简介». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Vision and Mission». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2016-02-11 suggested (یارمەتی)
  3. ^ «教育部 财政部 国家发展改革委 关于公布世界一流大学和一流学科建设高校及建设 学科名单的通知 (Notice from the Ministry of Education and other national governmental departments announcing the list of double first class universities and disciplines)».
  4. ^ «Nature Publishing Index 2012 Asia-Pacific» (PDF).
  5. ^ «ShanghaiRanking's Academic Ranking of World Universities». www.shanghairanking.com. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری