پڕۆژەی ٩٨٥ (بە چینی:985工程; خوێندنەوە: جیوباوو گۆنگچێنگ) پڕۆژەیەکە لە سەرەتادا لەلایەن سکرتێری گشتی کۆمیونستی چین جیانگ زێمین لە ١٠٠ەم یادکردنەوەی زانکۆی پێکینگ لە ٤ی ئایاری ١٩٩٨ ڕاگەیەنرا، بۆ بەرزکردنەوەی گەشەسەندن و ناوبانگی سیستمی پەروەردەی خوێندنی باڵای چینی بە دامەزراندنی زانکۆ جیھانییەکان لە سەدەی ٢١ەم [١]

نەخشەیەک (بە زمانی ئینگلیزی) تیایدا  زانکۆ سەرەکییەکان لە خاکی چین نیشان دەدات. ھەروەھا زانکۆکانی پڕۆژەی ٩٨٥ بە ڕەنگی شین دەست نیشان کراون.

پڕۆژەکە پەیوەندیدارە بە حکوومەتی ناوەندی و نیشتمانی کە بودجەیەکی گەورە تەرخان دەکات بۆ ئەم زانکۆیانە بۆ بنیادنانی سەنتەری لێکۆلینەوەیی نوێ، بەرەوپێشبردنی بەشەکانیان، کردنەوەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، سەرەنج ڕاکێشانی زانا بەناوبانگەکانی جیھان، یارمەتی چین بدەن بۆ ئەوەی لەم کۆنفرانسانە بەشدار بێت لە دەرەوەی وڵات[٢]

لە ٢٠٠٦، ٣٣ زانکۆی دیکە لەو زانکۆیانەی کە ھێشتا دەست نەکرابوون خرانە ناو پڕۆژەی ٩٨٥. ٣٣ زانکۆکە بەھاوبەشی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی چین سپۆنسەرکرابوون بۆ پشتگیریکردنی بەرەوپێشچوونیان لەژێر بابەتەکانی زانستی و ئەندازیاری و پڕکردنەوەی پێویستییەکانی وڵات. ئەم ٣٣  زانکۆییە بەیەکەوە خرایە پڕۆژەیەکی تری ژێر پڕۆژەی ٩٨٥، کە پێی دەوترا پڕۆژەی پلاتفۆرمی تازەگەری پڕۆژەی ٩٨٥.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Project 985,The University of Edinburgh
  2. ^ "International Rankings and Chinese Higher Education Reform". World Education News and Reviews. Retrieved 2010-08-28.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری