دەڤشێرمە بەشێوەیەکی گشتی وەرگێڕدراوە بە واتای " باج وەرگرتن بە منداڵ" یان " باج بە خوێن" ئەمە شێوازی دروستکردنی ھێزی سەربازییەکانی عوسمانی بوو و پەیڕەو دەکرا لەو وڵاتانەی کە داگیر دەکران لەلایەن عوسمانییەکانەوە، کرداری نابەجێ ی دەڤشێرمە دژی دانیشتووانی کۆمەڵگەی کرستیانییەتییەکانی بەلکان ئەنجام دەدرا وەکو سزایەک.[١] ئەم شێوازەی کە ناوی دەڤشێرمە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٤٣٨دا لە تۆمارەکان و نووسراوەکاندا ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام عوسمانییەکان ھەر لە یەکەم دامەزراندنی ھێزیان بەم شێوەیە ھێزی سەربازیان دروست کردووە. بەم شێوەیە سەرباز و بەرپەسی دڵسۆزیان دروست کردووە.[٢] لە ساڵانی ١٤٠٠ ەوە تا ساڵی ١٦٠٠ ەوە شێوازی دەڤشیرمە ژمارەیەکی بەرچاوی وەزیری پلە بەرز و دووەم بەھێزترین پێگەی ئیمپراتۆرییەت و بەرێوەبەری فەرمانرەوایی عوسمانی بوونە.

دەڤشێرمە
لقیeunuch
پیشەeunuch، جەنگاوەر
وڵاتئیمپراتۆریەتی عوسمانی
بابەتی سەرەکیکۆیلایەتی، دامەزراندنی سەربازی، ئایین، arbitrary arrest and detention
وێنەکێشانی بەرپرسێکی عوسمانی و یاریدەدەرەکەی و یاریدەدەرەکەی کاری دەڤشێرمە تۆمارکردن ئەنجام دەدەن بۆ کوری دانیشتووانی کە فەلن. بەرپرسەکە باج وەردەگرێت بەرامبەر نرخی کرینی پۆشتنیان بە جلی ڕەنگی سووری نوێ لەگەڵ تێچووی کرێ ی گواستنەوەیان لە ماڵەکانیانەوە، ھاوکات یاریدەدەرەکەی ناوی شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە گوند و ناوچەو ھەرێم دا تۆمار دەکات لەگەڵ ناوی و دایک و باوک و ڕێکەوتی لەدایکبوونیان و شێوەی توانای جەستەییان. ئەم وێنەیە لە ساڵی ١٥٥٨ وێنەکێشراوە.

سەربازی عوسمانی منداڵ ومێردمنداڵی تەمەن ٨ بۆ١٠ ساڵەوە لە وڵاتانی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە دەبردن بۆ نیشتەجێیان دەکردن لە ئەستەنبوڵ،[٣] بۆ ئەوەی ڕاھێنانکردن. ڕاستییەکە لەوە دابوو ئەو منداڵانە بەزۆرەملێ و بە ناچاری لە دایک و باوکەکانییانەوە دەبران. ئەم شێوازە ھەردەم شوێنی ڕق وکینە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی لەلایەن وڵاتانی ئەلبانی و بۆسنییەکانەوە، بە گوێرەی نووسینەکانی ویلیام گێرڤاس کلێرێنس-سمیس.[٤] ئەم مندال و کورانە بەزۆر ناچار دەکران ئایینی موسولمانایەتی پەیڕەو بکەن وببن بە موسوڵمان. زۆرێک لە زانایان کردار دەڤشیرمە وەکو پێشێلکردنی یاسای ئیسلامی دادەنرێت.[٥] دەیڤد نیکۆل لە نووسینەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە کۆیلایەتی کردنی منداڵی ڕەگەزی نێرینەی مەسیحییەکان پێچەوانەی لە پاراستنی ناموسوڵمانەکانە.

مێژووی دەستکاری

سەرچاوەی یۆنانی ئاماژە بە شێوازی بەرێوەبردنی دەڤشێرمە کردووە، قەشە ئایسیدۆری سێسالۆنجا لە ٢٨ی شوباتی ساڵی ١٣٩٥ دا لە وتارێکیدا بڵاوی کردووەتەوە و ناونیشانەکەی بەمە دەست پێ دەکات: «لە بارەی ڕفاندنی منداڵان لەسەر فەرمانی سوڵتان وە لەسەر یەکلا کردنەوەیەک لە دواڕۆژدا». وتارەکە ئاماژەی بە چۆنییەتی بەرێوەبردنی دەڤشێرمە کرایە کە لەژێر سایەی بە موسولمان کردنی منداڵانی مەسیحییەکان و بەکارھێنانی توندوتیژی وزۆرەملێ کردن لەم شێوازی و بەڕاھێنانەی ڕێگای سەخت بۆ ڕاھێنانەکان کە لەسەریان ئەنجام دەدران ئەمیش بەکارھێنانی سەگ و ھەڵۆی دڕندە بوو.

لە ساڵی ١٥٥٠ ھۆنراوەیەک لەلایەن لۆنێس ئەخیۆلیسەوە وڵاتی گریس (یۆنان) دۆزراوەتەوە کە ئاماژە بە دەڤشێرمە کراوە و ئەم کەسایەتییە ھانای بردە بەر ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانی چارلز پێنجەم بۆ ئازادکردنی مەسیحییەکان لە دەست چەنگی تورکەکان. ئەم نووسراوە لە کلێسەی کۆدێکس ڤاتیکان گریسۆز لە ساڵی ١٦٢٤ دۆزرایەوە.

ژینی دەڤشێرمە دەستکاری

تەمەنی گونجاوی منداڵی ڕەگەز نێر لە نێوان ٨ بۆ ١٠ ساڵیدا بوو کە بۆ سەربازی دەڤشێرمە بانگ کرابن، شێوازی دەڤشێرمە لەلایەن نەتەوەکانی ژێر دەستی عوسمانییەکانەوە وەرنەدەگیراو دژی ویستەکانیان بوون. تەنانەت ئەم نەتەوانەی ئەلبانیا و ئیپەرۆس لە ساڵی ١٥٦٥ کرستیانانە یاخی بوون و شۆرشیان ھەلگیرساند. زۆرێک لە سەرچاوەکان لەمانە پاوۆڵۆ گیۆڤیۆ) ئاماژە بەوە دەکات کە دایکان و باوکەکانی مەسیحییەکان ھەولێکی زۆریان دەدا منداڵە کورەکانیان نەکەونە دەست سەربازی عوسمانی ھەردەم ھەوڵیان داوە وبیانپارێزن لە دەڤشێرم بەوەی لە ڕێگای بەرتیلدان بێ بە فسەرەکان یان کورەکانیان بە تەمەنی ١٢ ساڵی ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن یان بە ناکام کردنی کورەکانیان بە شێوەیەک دەست نەدات بۆ خزمەتی سەربازی یان ھەردووک باوک و کوڕەکە بچنە سەر ئایینی موسوڵمانایەتی. منداڵەکان لە خێزانەکانیان وەردەگیراو و دەگواسترانەوە بۆ ئەستەنبوڵ ھەر کە دەگەیشتن بە زۆری زۆردار دەچوونە سەر ئایینی موسوڵمانایەتی، پشکنینیان بۆ دەکران و ڕاھێنانیان پێ دەکرا بۆ خزمەتکردنی ئیمپراتۆرییەت. بەم جۆرە سوپای چەکداری وھەروەھا بەڕێوەبەرانی شارستانی و بەرپرسانی سەربازی باڵایان پێک دەھێنا.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری