دەنگی دیجیتاڵی نوێنەرایەتی دەنگێکە کە لە فۆڕمی دیجیتاڵیدا تۆمارکراوە، یان گۆڕدراوە بۆ فۆڕمی دیجیتاڵی. لە دەنگی دیجیتاڵیدا، شەپۆلی دەنگی سیگناڵی دەنگی بە شێوەیەکی گشتی وەک نموونەی ژمارەیی بە ڕێکوپێکییەکی بەردەوام کۆد دەکرێت. بۆ نموونە لە دەنگی سی دیدا، نموونەکان ٤٤٬١٠٠ جار لە چرکەیەکدا وەرگیراون، ھەریەکەیان قووڵی نموونەی ١٦ بیتی ھەیە. ھەروەھا دەنگی دیجیتاڵی ناوی تەواوی تەکنەلۆژیای تۆمارکردن و بەرھەمھێنانەوەی دەنگە بە بەکارھێنانی سیگناڵە دەنگییەکان کە بە شێوەی دیجیتاڵی کۆد کراون. دوای پێشکەوتنی بەرچاو لە تەکنەلۆژیای دەنگی دیجیتاڵی لە ساڵانی حەفتاکان و ھەشتاکان، وردە وردە جێگەی تەکنەلۆژیای دەنگی ئەنالۆگی گرتەوە لە زۆر بوارەکانی ئەندازیاری دەنگ و بەرھەمھێنانی تۆمار و دوورپەیوەندییەکان لە ساڵانی نەوەدەکان و دووھەزارەکاندا.

دەنگی دیجیتاڵ
لقیsound engineering

سەرچاوەکان

دەستکاری