دەسبڕی لێزان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
دەسبڕی لێزان (بە ئینگلیزی: The Artful Dodger) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئوسترالیاییە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی سۆنی پیکچەرز تەلەڤیژن و پلەی مەیکەر میدیاوە بەرھەم ھێنراوە. دەسبڕی لێزان ھەندێک لە کاراکتەرەکانی ڕۆمانی ئۆلیڤەر تویستی چارڵز دیکنزی تێدایە. تۆماس سانگستەر ڕۆڵی فێڵبازە ئازاکە و دەیڤد تیولیسیش ڕۆڵی فەیگن دەگێڕێت.
دەسبڕی لێزان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) | |
---|---|
دەرھێنەر | جێفری وۆکەر کۆری چێن گرەیسی ئۆتۆ |
ئەکتەران | |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئوسترالیا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٨ |
پەخش | |
تۆڕ | دیزنی+ |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ – ٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ |
وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری سیدنی ئەنجام دراوە.
چیرۆک
دەستکاریلە ساڵانی ١٨٥٠ی ئوسترالیا جەک دۆکنز، پزیشکی نەشتەرگەریی پێشووی ھێزی دەریایی شاھانە، خۆی وەک پزیشکێکی گەنجی بەڕێز لە قەڵەم دەدات؛ بەڵام ناسیاوێکی کۆن بە ناوی فەیگن دێتە سەر ڕێگای و جەک کە پێشتر لە لەندەن گیرفانبڕ بووە، ناچار دەکات بگەڕێتەوە بۆ ژیانە پێشووەکەی خۆی. جەک پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ کچی فەرمانداری شار دروست دەکات کە ئاواتەخوازە وەک ژنێک، ببێت بە پزیشکێکی نەشتەرگەری. ململانێی ڕابردوو و ئێستای جەک و ئەو ھێزە دەرەکییانەی کە دژی دەوەستنەوە، ئامانجەکانی دەخەنە مەترسییەوە.
ڕۆڵەکان
دەستکاری- تۆماس سانگستەر لە ڕۆڵی جەک دۆکنز
- دەیڤد تیولیس لە ڕۆڵی فەیگن
- مایا میشێل لە ڕۆڵی بێڵ
- دەیمن ھەرێمن لە ڕۆڵی کەپتن لوسیەن گەینز
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Artful Dodger (2023 TV series)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.