دەرو جەستەیی

دەستەواژەیەکی لاتینییە واتا لەدەرەوەی ژینگەی زیندەیی سروشتی

دەروجەستەیی (بە ئینگلیزی: In vitro) بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە سیستەم، کارلێک، یا ھەر پڕۆسەیەک پەیوەندیدار بە زیندەوەرانەوە لە دەرەوەی جەستەی زیندەوەرەکە. بۆ نمونە دەشێ مادەیەک کە سودی لێدەبینرێ لە جەستەی مرۆڤ دا (وەک تەلی ددان) بجرێتە ناو گیراوەیەک کە پێکھاتەکەی لە شلەی جەستەی مرۆڤەوە نزیک بێت و ھەمان pH ی ھەبێت، پاشان بخرێتە ناو ئینکیوبیتەرێک و پلەی گەرمیەکەی لە ٣٧ پلەی سەدی (پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ) جێگیر بکرێت و لێکۆڵینەوە بکرێت لە چۆنیەتی کارلێکی ماددەکە لەگەڵ گیراوەکە.[١]

گەشە پێکردنی گیا لە دەرو جەستەیی

نمونەیەکی تر باکتریا و ڤایرۆسەکانن کە خواردنێکی ئامادەکراویان دەدرێتێ و ژینگەیەکی ھاوشێوەی گیانداری بۆ دەڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لە سەر بکرێت.

لەم تەکنیکە دا چەند سود و کەم وکوڕیەکی تێدایە. بۆ نمونە یەکێک لە سودەکانی بریتیە لە ئەنجامێکی خێرا، نویستنی مۆڵەتی ئەخلاقی بۆ تاقیکرنەوە لەسەر گیاندارێکی زیندوو، ئاسودە بوون لە دوبارە کردنەوەی تاقی کردنەوەکە، و لە ھەندێ حاڵەتیش دا ھەرزانی تێچوی تاقیکردنەوەکەیە. یەکێک لە کەم و کوڕیەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە لەوەدایە کە ئەنجامەکانی ھەمان ئیعتیباری تاقیکردنەوە لە سەر گیانداری زیندووی نیە.

پێناسە دەستکاری

لێکۆڵینەوەی دەروجەستەیی بەو کردنەوانە دەگوترێ کە لە سەر مایکڕۆ ئۆرگانیزمەکان، خانەی زیندوو، گەردی زیندە و ئەو ماددانەی کە لە جەستەدا جێگیر دەکرێن. لەم تاقیکردنەوانە دا چەند کەلوپەلێک پێویستن وەک تیوبی تاقیگە، پتری دیش، ئینکوبیتەر، و … ھتد.

لەبەرامبەر لێکۆڵینەوەی دەروجەستەیی (ئین ڤیتڕۆ)، لێکۆڵینەوەی ناوجەستەیی (ئین ڤیڤۆ in vivo) ھەیە کە لێکۆڵینەوەکە لە ناو جەستەی زیندەوەرێک دا ئەنجام دەدرێت. لەم ڕۆژگارەدا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەم تەکنیکە بەکار دەھێنرێت لە لایەن زانایانی زیندەوەرزانی، پزیشکی و پسپۆڕیە پەیوەندیدارەکانی تر. یەکێک لە نونەکانی بریتیە لە بەرھەم ھێنانی دژەزیندەییەکان (ئانتیبیوتیکەکان) و زۆرێک لە دەرمانەکانی تر.

کەم و کورتیەکان دەستکاری

پێویستە وریا کە ئەنجامە بەدەست ھاتووکان لە تاقیکرنەوە دەروجەستەییەکان گشتاندنی پێنەکەین بۆ گشت ژیندەوەران. چونکە لە جەستەی ڕاستەقینەدا زۆر فاکتەری تر ھەن کە پێویستە ڕەچاو بکرێن. بۆ نمونە گەر دەرمانێک لە تاقیکردنەوەیەکی دەروجەستەیی سەرکەوتنی بەدەست ھێنابێت لەوەیە لە بەکارھێنانی ناوجەستەیی بۆ بەشێک لە ئۆرگانەکان زیانی ھەبێت.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «درون‌کشتگاهی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠.
  2. ^ Rothman, S. S. (2002). Lessons from the living cell: the culture of science and the limits of reductionism. New York: McGraw-Hill. ISBN 0-07-137820-0.