ئینکیوبیتەر

(لە ئینکوبیتەرەوە ڕەوانە کراوە)

ئینکیوبیتەر (بە ئینگلیزی: Incubator) ئامێرێکە کە لە تاقیگەدا بەکاردێت بۆ دروست کردنی ژینگەیەکی سازگار بۆ مایکڕۆئۆرگانیزمەکان، خانە زیندوەکان، باکتریا، ڤایرۆس، و ئەو ماددانەی لە زیندەوەران دا بە کار دێن. لەم ئامێرەدا دەشێ ھەر یەک لە شێ، پلەی گەرمی، بڕی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەست کاری بکرێ بۆ ئەوەی ژینگەیەکی سازگار بەرھەم بھێنرێت. ئەم ئامێرە بۆ یەکەم جار لە لایەن پزیشکێکی بواری مناڵان بەناوی فیدێڵ مۆندۆ بەرھەمھێنرا.[١][٢]

وێنەی ئینکیوبیتەرێک بۆ بەخێوکردنی باکتریا
ناو ئینکیوبیتەرێک کە تێیدا گەشە بە خانەی زیندوی دەدرێت.

چەند خاڵێکی گرینگ

دەستکاری
  • ئینکیوبیتەر لە نزیک دەرگای ھاتنەژوورەوە و ھەواکێش و ئەو شوێنانەی جوڵەی ھەوای تێدایە نابێ دابنرێت.
  • پێویستە بە شێوەی ڕێک دابنرێت.
  • نابێ مەوادێک کە دەشێ ئاگر بگرێ لە ناوی دا دابنرێت.
  • پێویستە دەفری ئاوی ناو ئامێرەکە زوو زوو بگۆڕدرێت، بەتایبەت لە بواری بەخێو کردنی خانەی زیندوو.
  • بۆ پارێزگاری لە پیس بوونی ئامێرەکە پێویستە ناوەوەی بەتەواوی ویشک ڕابگیرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «انکوباتور (ابزار آزمایشگاهی)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠.