ئینکیوبیتەر (بە ئینگلیزی: Incubator) ئامێرێکە کە لە تاقیگەدا بەکاردێت بۆ دروست کردنی ژینگەیەکی سازگار بۆ مایکڕۆئۆرگانیزمەکان، خانە زیندوەکان، باکتریا، ڤایرۆس، و ئەو ماددانەی لە زیندەوەران دا بە کار دێن. لەم ئامێرەدا دەشێ ھەر یەک لە شێ، پلەی گەرمی، بڕی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەست کاری بکرێ بۆ ئەوەی ژینگەیەکی سازگار بەرھەم بھێنرێت. ئەم ئامێرە بۆ یەکەم جار لە لایەن پزیشکێکی بواری مناڵان بەناوی فیدێڵ مۆندۆ بەرھەمھێنرا.[١][٢]

وێنەی ئینکیوبیتەرێک بۆ بەخێوکردنی باکتریا
ناو ئینکیوبیتەرێک کە تێیدا گەشە بە خانەی زیندوی دەدرێت.

چەند خاڵێکی گرینگ دەستکاری

  • ئینکیوبیتەر لە نزیک دەرگای ھاتنەژوورەوە و ھەواکێش و ئەو شوێنانەی جوڵەی ھەوای تێدایە نابێ دابنرێت.
  • پێویستە بە شێوەی ڕێک دابنرێت.
  • نابێ مەوادێک کە دەشێ ئاگر بگرێ لە ناوی دا دابنرێت.
  • پێویستە دەفری ئاوی ناو ئامێرەکە زوو زوو بگۆڕدرێت، بەتایبەت لە بواری بەخێو کردنی خانەی زیندوو.
  • بۆ پارێزگاری لە پیس بوونی ئامێرەکە پێویستە ناوەوەی بەتەواوی ویشک ڕابگیرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 4ی Marchی 2016. Retrieved 14ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «انکوباتور (ابزار آزمایشگاهی)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠.