دەروونناسیی سەربازی

دەروونناسیی سەربازی لقێکە لە زانستی دەروونناسی بایەخ و لێکۆلینەوە بەو گرفتە دەرونیانە دەدات کەتایبەتن بە ھێزە چەکدارەکان وەک گرفتی ھەڵبژاردن و ڕاھێنان و پاڵنەرەکان و گیانی ورە و جەنگی دەروونی، یەکیکە لەو زانستانەی لەلایەن ھێزەکان گرینگی پێدەدرێت. ھەندێک لە ئامانجەکانی ئەم زانستە:

  1. دەستنیشانکردن و دانانی سەرباز لە شوێنی ئەوتۆ کە لەگەڵ زیرەکی و توانا و کەسێتیان بەگونجێ. ئەمیش پشت بە شارەزایانی دەروونی دەبەستێ
  2. ئاشکراکردنی باری نائاسایی سەربازان و لاوازی ئەقڵیان و کەم و کورتیان بۆ ئەوەی ئەگەر یەکیکَ بۆ شوێنێکی دیاریکراو دەست نەدات لەو شوێنە دوور بخرێتەوە
  3. چارەسەرکردن و نەھێشتنی نەخۆشی و گرفتە دەرونییەکانی نێو ڕیزەکانی سوپا بەمەبەستی بەرزکردنەوە و زیادکردنی گیانی ورەی سەربازان

سەرچاوەکان دەستکاری

کتێبی دەروونناسی میدیایی نوسینی کەمال فاروق، محمد عبداللە کەلاری چاپی یەکەم ژمارەی سپاردن ٧٤ سالی ٢٠١٣ کتێبی سایکۆلۆژیای گشتی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی چاپی چوارەم ٢٠١٥ ژمارەی سپاردن ٨٢٣ساڵی٢٠٠٥