دەروازە:کەنەدا/زانیاری/١
- …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
- …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
- …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
- …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.