دەروازە:کیمیا/توخمە کیمیایییەکان/٢
ئاسن (بە ئینگلیزی: Iron)یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان، ھێماکەی (Fe) و گەردیلەی ژمارە (٢٦)ە. یەکیکە لە کۆنترین توخمەکان کە دۆزراونەتەوە. گرینگە بۆ ژیانی مرۆڤ و گیانەوەر چونکە دەچیتە ناو خۆین ھەروەھا زۆر گرینگە یو ڕوەک چونکە بەشدار دەبیت لە دروستبونی کلوروفیل. ئاسن چوارەم پیکھاتەی تۆیکلی زەوییە. توخمی ئاسن لە خشتەی خولیدا لە دوای مەنگەنیز (manganese) و لە پێش کۆباڵت (cobalt) دێت. ئەم کانزایە زۆرترین بەکارهێنانی ساڵانەی هەیە لە جیهاندا هەروەها ئەم توخمە لە سروشتدا وەک تێکەڵەیەک لە دوو ئۆکسیدی ئاسن دەبینرێت هەروەها ئاسن دوو ئایۆنی هەیە بە ناوەکانی Fe2+ و Fe3+ کە ئەگەر بیخەینە ناو ئایۆنەکانی ناو... گیراوەی ئاوێتەیەک، ڕەشبووەوەیەک دروست دەکات دەردەکەوێت کە دەتوانرێت بە کەمێک وردبینی بناسرێیته. ئەم توخمە یەکێکە لە بەناوبانگترین ئالۆتڕۆپەکان