ڕادیۆ سەلام وێستگەیەکی ڕادیۆی سەربەخۆی ھەمە ئایین و پێکھاتەیە لەسەر شەپۆلی ٩٤٫٣، ئامانجی گرنگیدانە بە بارودۆخی پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی ناو عێراقە کە بە ھۆی جەنگەوە ئاوارە بوون، بە تایبەت لە دەشتی نەینەوا دوای داگیرکردنی ناوچەکە لە ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ڕادیۆ سەلام مۆسیقا و ڕاپۆرت و پرۆگرام[نموونە پێویستە] پەخش دەکات بە شێوەیەکی بەردەوام لە ھەفتەدا و ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی. ھەوڵ دەدات پشتگیری لە گفتوگۆ بکات و لایەنەکان لێک نزیک بکاتەوە، ھەروەھا دەنگی ئاوارە و پەنابەران و گەڕاوەکان بگەێنێت، و پاڵپشتی لە پاراستنی مافی کەمینەکان، وەک کریستیان و ئیزیدییەکان بکات. کاتێک رادیۆ سەلام دروستبوو، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ئاوارە و پەنابەر ھاتبوون بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق. پرۆگرامەکانی لە ھەولێر و دھۆک پەخش دەکات لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و نەینەوا و ھەروەھا لە ڕێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی و بەرنامەی مۆبایلەوە.

زیاتر...