دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان/١

نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ڕێکخراوێکی نێوان میرییەکانە کە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بریتین لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلان، بەدەستھێنانی ھاوکاری نێونەتەوەیی و بوون بە ناوەندێک بۆ ھاوئاھەنگی کردەوەکانی گەلان. گەورەترین و ئاشناترین ڕێکخراوی نێونەتەوەیییە لە جیھاندا، بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خاکی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرکە، ھەروەھا ئۆفیسی سەرەکی دیکەی لە ژنێڤ، نایرۆبی، ڤیەننا و لاھای ھەیە. زیاتر...