لۆگۆی فەرمی یانە
لۆگۆی فەرمی یانە

یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا یان بەرشەلۆنە (بە کاتالانی: Fútbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. کە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە ،، یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەنتیکۆ بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە پلە دووی خولی ئیسپانی یانەی بەرشلۆنە لەڕێکەوتی ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا ،،تاکە ڕکابەری بەدرێژایی مێژوو یانەی (ڕیال مەدرید)ە ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.

سەرەتای دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زاینی کاتێک خوان گامبەرز لەگەڵ ھاورێکانی یاری تۆپی پێیان دەکرد لە شاری بەرشەلۆنە لەھەرێمی کەتەلۆنیا لە ‌‌ساڵی ١٨٩٩ خوان گامبەرز بریاریدا یانەی بەرشەلۆنە دروست بکات پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسری بەناوبانگ (ھانس گامبەرز)بوو کەوا توانی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە

یاریگای یانەی بەرشلۆنەیە لەساڵی ١٩٥٤-١٩٥٧ز ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیادنرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس وە جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆڕۆ بوو ، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریەکان دانراوە ،، ئەم یارگایە لەوەرزی ١٩٩٨-١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە.

زیاتر...