یاری نێوان دوو یاریزان
یاری نێوان دوو یاریزان

تایکواندۆ (بە ئینگلیزی: Taekwondo ،Taekwon-Do ،Tae Kwon Do؛ بە ھانگۆل: 태권도؛ بە ھانجا: 跆拳道)، ھونەرێکی جەنگی کۆرییاییە، دەرکەوتوو بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لە ئێستادا تایکواندۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و گەشەیکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، سەرەرای ئەمەش تایکواندۆ بە یاریەکی بەهێز و سەرکەوتوو دادەنریت لە جیهان، تایکواندۆ کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، ‌لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان، خەلکی کۆریا توانیان ئەم یاریە بەرەو پێش ببەن لە ساڵانی ١٩٤٠ـەکان و ١٩٥٠ـەکان بەھۆی زۆری شەڕەکان و گرانی ژیان لەناو گیاندارە مەترسیدەرەکان، بیریان کردەوە بۆ دروستکردنی یاریەک بۆ خۆپاراستن لێیان، بە درێژایی ژیان توانیان ئەم ھونەرە بکەن بە یاریەکی ئۆڵۆمپی لە ساڵی ٢٠٠٠ لە سیدنی بەڕێوەچوو، تایکواندۆ بە بڵاوترین هونەری شەڕکردن ئەژمێردرێت لە جیهاندا، نمونەی زۆری تایکواندۆ لە وڵاتانی جیهان هەیە وەک :ئەمریکا و کەنەدا و رووسیا و بەرازیل و ئینگلترا و ئێران و تایوان و ئوستورالیا و و تورکیا و میسر و عیراق هتد...بە گشتی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە هەمان کاتدا لە کوردستان تایکواندۆ هەوادار و بینەرێکی زۆری هەیە،نموونەی ئەمانە: (قوتابخانەی تایکواندۆی هەولێر) و (تایکواندۆی یانەی وەرزشی بروسک).

زیاتر...