«ئەی وڵاتم...
من ئاواتی بێ سەرەوبەرم نییە
داوای ئەستێرەی شین و کەڵەشێری ئاڵتونم لێنەکردوویت
نەمگووتووە ... وەکوو منداڵێکی شەرمن، دەستم بگرە و بمبە بەر تاڤگەکانت
نەمگووتووە ... بمبە بۆ ھاوینەھەوارەکانت ئەو ھاوینەھەوارانەی
لەسەر بەرگی قاوغەشقارتەکان نەبێت، نایانبینم
من چیم، من ڕێبواری ھەمیشەیی گەڕەکە ھەژارەکانم
وەکوو ژنێکی لاوازی عەبابەسەر بە فەخرەوە
سەفەرتاسی بۆ نەخۆش و گوناھبارەکانت دەبەم
تیکەکەی خۆم، وەکوو جەژنانە لەنێوان منداڵە ھەتیوەکانتدا دابەشدەکەم
بەڵام سینییەک توتن و دەفتەرێک پەڕەسیگارم بەرێ
با خەمی خۆمی پێدەرکەم.»

بەختیار عەلی

تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە