دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٦
دڵ فریبی دڵبەری دڵدار، ھەی! | فیتنەگەر، ھەی! ڕەند ھەی عەییار ھەی! | |
بوویە یاری غەیر و من بێگانە مام | بێوەفا، ھەی! ھەی جەفاکردار، ھەی! | |
خۆ موسوڵمانم، بە ناحەق خوێنی من | بۆ دەڕێژی، کافری خوونخوار، ھەی! | |
چا نییە، ڕەفتاری وا بەد بەس بکە | دەرحەقی من، شۆخی بەدرەفتار، ھەی! | |
تۆ دڵت دێوانە کردم، ئێستەکەش | نانوێنی ڕوو، پەری ڕوخسار ھەی! | |
قەت لە تیری ئاھی مەزڵوومانی عیشق | تۆ نەترسی، زاڵمی غەددار ھەی! | |
غەیری بەد نەیدی لە تۆ مەحوی ئەتۆش | ھەر بەدت ڕێ بێ، بەدی بەدکار ھەی! | |
— مەحوی |