دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٣٥

ئەی فەلەک دیسان لە دەس تۆ، شین و واوەیلا ئەکەمژەھری قەھری تۆ لەگەڵ دەردی دڵم، ئیفشا ئەکەم
وەختە یەکجاری لە دەس ئاشووبی فیتنەت شەق بەرممن قسەی ڕاست و ڕەوان و خۆش و بێ پەروا ئەکەم
ھێند خراپەم دی لە دەس ئەھلی زەمانە، عاقیبەتلەم وەزیفەی ھاتنە دنیایە، ئیستیعفا ئەکەم
نابەمە بەر دەستی ھەر نامەردێ، عەرزی ئیحتیاجمن لە دنیا و لە مافیھاشی، ئیستیغنا ئەکەم
مورغی فەھمی ھەر کەسێ، ناگاتە عەرشی فیکرەتممن بە چەرخی ئاسمانی سفڵە، ئیستیھزا ئەکەم
تەبعی عالی وا دەبێ، سەیری بە کۆڵێ فەقرەوەگاڵتە و سوحبەت، بە تاج و تەختی شاھنشا ئەکەم
ئەو کەسە ڕوو سوورە «نووری»، دوورە لێی نەوعێ بەشەرمن لەمەولا ڕوو لە دەشتی وەحشەتی سەحرا ئەکەم
— شێخ نووری