دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٣٢

عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشاسووتام و سەرێ ناکەیە ئەم کاولە ئاشا
ئەو ڕۆژە لەسەر ڕێگەیی ئەشقت کە بکوژرێمسەیرانە تەکەببور مەکە تۆش بێرە تەماشا
کەوتوومە لەبەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتمڕەحمت بە مەساکین و فەقیران نییە حاشا
عینوان و تەعەددا مەکە دەربارەیی دەروێشھەرچەندە کە پاشای لە توێی بەرگی قوماشا
ئازاری دڵ و دەردی سەرم بەس بدە قوربانچی زاڵم و غەددارە پەشیمانە لەپاشا
ئازاری دڵی سابیری بێچارە ئەپرسی؟بێ شووبھە دەڵێی ماسییە شێواوە لە ماشا
— سابیری