دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٣١

پیاوی زانا چۆن لە ڕەویەی قەومی خۆی حاشا ئەکاچۆن لە ئاداب و ئوسووڵی ئەو گەلە ئیبا ئەکا
ھەروەکوو مەنسوور «أنا الحق» گۆ بوو گەر بیشمکوژنخوێنەکەم ئەتکێ بە کوردی دەردی خۆی ئینشا ئەکا
کورد ئەوەند کوردن بە سەد شەیتان لە کوردی ناکەونئیکە خەڵکی بۆ چی بۆخۆی دەردی سەر پەیدا ئەکا!
باوکی ناناسێ خودا ئەیزانێ کێیە و کەی بووەھەرکەسێ تەرکی زوبانی خاسی مادەرزا ئەکا
ھەرکەسێ ھات و وتی کورد مردووە باوەڕ مەکەنشێتە، بێ عەقڵە، کەر و گایە، قسەی بێجا ئەکا
— کەمالی