دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٢٨

فەزڵ و ھونەر لە ناو تەم و غەمدا دیار ئەبێشەوقی چرا لەگەڵ شەوی تارا بەکار ئەبێ
پووشینی ڕەش بە دەوری سەری قیبلەما گەڕابەختی ڕەشم لە قینی ئەوە داغدار ئەبێ
میحراب لە ڕاستی تاقی برۆی ئەو چەمایەوەپشتی شکاو و کۆم بە دیوار ئیستوار ئەبێ
چاوم لە دانە نەبووە بە دانەی ئەزەل قەسەمبۆ پێم بە داوی دانە گرفتار و خوار ئەبێ؟
میوە کە کاڵ و ڕەق بێ لقی بەرزە تەختگایدەردی تەکامولە وا کە گەیی خەسار ئەبێ
مانگ تا ھەموو شەوێ ھەڵبێ، بێ قەدرە لای عەوامکە کەوتە پەناوە بۆی ئەگەڕێن تا دیار ئەبێ
نان لای خوا بڕاوەتەوە، ڕوو لە کەس مەنێھەرچی کە نانی منەتی خوارد شەرمەزار ئەبێ
— پیرەمێرد