دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/٢٦

تک تکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منەکاتی ھەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە
ھەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاوھەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە
ھەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکانھەردەمەی جۆرێکە، ھەروەک حاڵی شێواوی منە
ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوەکاکە! ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە
ئەی خودا! بۆچیمە تازە ژینی ھێندە تاڵوتووندوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرە ھەنگاوی منە
— سەید کامیل ئیمامی