دەروازە:وێژەی کوردی/شیعری ھەڵبژێردراو/١

ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم‌ و شێوەتم بیرکەوتەوەوەختی بەندیی و ئەسارەت، پێ بە تەوق ‌و کۆتەوە
من لە زیکر و فیکری تۆ غافڵ نەبووم، وا تێنەگەیحەپس و تێھەڵدان‌ و زیللەت تۆی لە بیر بردۆتەوە
بەو خودایەی بێ‌ شەریک ‌و لامەکان‌ و واحیدەعەشقی تۆ نەوعێ لە دڵما ئاگری کردۆتەوە
ئاگرێکی ‌وا ھەزار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سەرقەت گڕ و کڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد نەکوژێتەوە
باسی مەحزوونی و کەساسیی خۆت نەکەی توخوا وەتەنچونکە بەو باسە برین‌ و زامەکە‌م ئەکولێتەوە
ماتەمینی تا بە کەی، دەی پێکەنە و سەر ھەڵبڕەموفتەخیر بە، شوھرەتت وا عالەمی گرتۆتەوە
نەگبەتی لاچوو، سەعادەت بۆتە پشتیوانی تۆکەوکەبی بەخت‌ و فریشتەت بەرزە، ئەدرەوشێتەوە
گەرچی بەینێکە زەلیل‌ و دیلی دەستی زاڵمینۆبەتی شادیتە ئەمجا ناحەزت لێک‌بێتەوە
لافی میللیییەت بە دەم لەم عەسرەدا کەڵکی نییەڕۆژی ھەوڵە، ھەر بە ھیممەت گۆی ھونەر ئەبرێتەوە
بێ‌ قوسوورە، چەند جەسوورە سەد شوکر ئەولادەکەتوا لە ڕێی تۆدا لە خوێنا سەیری چۆن ئەتلێتەوە
بەسیە، تەعنەم لێ مەدە، ھەر ڕۆڵەکەی جارانتمھێندە حیلمت بێ ھەتاکوو دەست‌ و پێم ئەکرێتەوە
شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەستم بدادوژمنت پەت‌ کەم وەکوو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە
— فایەق بێکەس