دەروازە:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا/شاری ھەڵبژێردراو

نیویۆرک ستی (بە ئینگلیزی: New York) گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ڕووی دانیشتوانەوە، وە گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتوانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت میلیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن وە بەپێێ سەرژمێریەوە ساڵانە ٥٠ میلیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، لە مێژووشدا شارەکە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو١٧٩٠.

زیاتر...