دەروازە:مۆسیقای کوردی/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٢
وەفایی ناوی ئەلبۆمێکی گۆرانیبێژی کورد عەدنان کەریمە کە لەگەڵ کامکاران دروستی کرد و لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاو کرایەوە. شێعرەکانی ئەم ئەلبۆمە زۆرتر ھۆنراوەی ھەڵبەستوانانی کلاسیکی کوردن و ناوی ئەلبۆمەکەش لە ناوی وەفایی شاعیری کوردەوە وەرگیراوە.