دەروازە:فیزیک/یاسای ھەڵبژێردراو
یاسای ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:فیزیک/یاسای ھەڵبژێردراو/١
یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە:
- ،
یاسای ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:فیزیک/یاسای ھەڵبژێردراو/٢
یاساکانی جووڵەی نیوتن یان بنەماکانی جووڵەی نیوتن ([Newton's laws of motion] ھەڵە: {{Lang-xx}}: دەقی لاری تێدایە (یارمەتی)) سێ یاسای فیزیکین کە بناغەی میکانیکی کلاسیک پێکدێنن. یاساکان ئەمانەن:
- یاسای یەکەمی نیوتن :ھەر تەنی فیزیکی یان لە وچاندایە یان بە خێرایییەکی نەگۆڕەوە لە جووڵەدایە ئەگەر ھاتوو ھێزێکی دەرەکی کاری تێنەکات.
- یاسای دووەمی نیوتن : تاودانی زەوی راستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ ھێز و پێچەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ بارستایەوە دەکاتە (=بارست جار لەز)؛ .
- یاسای سێھەمی نیوتن : ھەموو ھێزێکی کار کاردانەوەی ھەیە بە دوو ئاراستەی جیاواز.
یاسای ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:فیزیک/یاسای ھەڵبژێردراو/٣
بە پێی یاسای ئۆم (Ohm's Law)، تەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێکدا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا هاوکۆلکەیەک هەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی
لەم یاسایەدا بەرگری ڕەهایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت. گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام هەندێ ماددەی تر هەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی. ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز هەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. هەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا هەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی هەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا.