ئانا ئاخماتۆڤا (بە ڕووسی: Анна Ахматова) ناوی تەواوی لانا ئەندریڤنا گۆرنکۆ، شاعیر و نووسەری خەڵکی ڕووسیا بوو. ئانا زۆرتر سەبارەت بە دژواری ژیان لە ژێر دەسەڵاتی ستالین و یەکێتیی سۆڤیەتدا شعری وتووە، شیعرەکانی گەورەترین کاریگەری ھەبووە بەسەر شیعری ڕوسیەوە و لەناودارتین شاعیرەکانی ڕوسیایە لە سەدەی بیستەم و شیعرەکانی بۆ زۆربەی زۆری زمانەکانی جیھان وەگێڕدراوە. ئانا ئەخماتۆڤا لە ٢٣ یۆلیۆی ساڵی ١٨٨٩ لە ڕوسیا لەدایک بووە، دوای دوو ساڵ لەدایک بوونی خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ بترسبۆرگ، ساڵی ١٩٠٥ دوای ئەوەی دایکی لەباوکی جیابۆتەوە لەگەڵ دایکیا ڕۆشتوون بۆ یڤباتۆریا و کێیف و ھەر لەو دوو شوێنە قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە و نیقۆڵای گۆمیلۆڤی ناسیوە و ساڵی ١٩١٠ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە و کوڕێکیان بووە، ساڵی ١٩١٨ مێردەکەی تەڵاقی داوە و شویکردووە بە ڤلادیمیر شلیکۆی زانای ئاشووریەکان، ساڵی ١٩٢٢ لە ڤلادیمیر جیابۆتەوە و بۆ جاری سێیەم ھاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆڵای پۆنین کردووە.

زیاتر...