دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

سەردەمی ڤیکتۆریا سەردەمێک بوو لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو کە ڕژێمی شاژن ڤیکتۆریا تێیدا حوکمی دەکرد لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٨٣٧ەوە تاکوو مردنی شاژن ڤیکتۆریا لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠١. ئەم ماوەیە دوای سەردەمی ڕیجنسی و پێش سەردەمی ئێدوارد. ئەم ماوەیە دوای دەرچوونی قانوونی چاکسازیکردنی ١٨٣٢ ھاتە ئاراوە، کە باسی لە چاکسازیکردنی سیستمی دەنگدان و ھەڵبژاردنەکانی دەکرد. لەم ماوەیەدا، ئایین بە شێوەیەکی بەربڵاو و فراوان بانگەشەی بۆ پێوەرێکی ڕەوشتی بەرزتر دەکرد، بە تایبەتی لەلایەن ئەو لایەنانەی کە پەیوەندیداربوون بە کڵێسای ئینگلتەراوە. لەم کاتەدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ وڵاتە زلھێزەکاندا بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریی کایە مەزنەکەی لەسەر بوو، کە گەمەیەکی دیپلۆماتیکی نێوان ڕووسیا و بەریتانیا بوو، کە لە دەرەنجامدا شەڕی کریمیانی لێکەوتەوە. لە سایەی خواستی بەریتانیا بۆ زیادکردنی توانا بازرگانییەکانی، توانیان لەم سەردەمەدا بازرگانییەکی جیھانیی جێگیر پێک بھێنن. بەریتانیا کەوتە ھەوڵی گەورەکردنی ئیمپراتۆرییەتەکەی، ئەمەش بە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە بە شێوەیەکی زیاتر دەکەوتنە ئاسیا و ئەفریقاوە؛ ئەمەش وای لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا کرد کە ببێتە گەورەترین ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا. ئەم سەردەمە بە سەردەمی بووژاندنەوە و پێشکەوتنی شانشینی یەکگرتوو ناسراوە.

زیاتر...