وان (بە کوردیی باکووری: Wan) شارێکە لە باکووری کوردستان و تورکیا کە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی واندا ھەڵکەوتووە. شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە. زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: ڕستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن. ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی پارێزگای وانە. شاری وان کەوتووەتە سەر پارێزگای وان کە یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری کوردستان لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵاتە. شارەکە جگە لە دەریاچەی وان جێگەی گەشتیاریی تری وەک قەڵای وان ھەیە.


زیاتر...