دەروازە:زمان/زانیاری/١
< دەروازە:زمان | زانیاری
چەند زانیاریەک لەبارەی زمانەکانەوە:
- دەزانیت ٧٠ ملیۆن کورد لە جیھاندا بە زمانی کوردی قسە دەکەن.
- دەزانیت پیتی (ض) تەنھا لە زمانی عەربیدا دەدۆزیتەوە.
- دەزانیت کە ئێستا جیھان بە ٦٩١٢ زمان قسە دەکات.
- دەزانیت ھیندستان تاکە وڵاتە زۆرترین زمانی تێدایە.
- دەزانیت ئینگلیزی لەسەرەتادا زمانی فەرمی وڵاتی بەڕیتانیا بوو.
- دەزانیت زمانی فینلاندی و زمانی مەجاری لە زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان نین.
- دەزانیت ٤١٪ی وشەسازی ئینگلیزی لە زمانی فەڕەنسییەوە هاتووە.
- دەزانیت زۆرترین کەس لە جیھاندا بە زمانی چینی قسە دەکەن، بەھۆی زۆری ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەوە، وە ھەروەھا ئینگلیزی لە پلەی دووەمدایە.
- دەزانیت زۆرترین وڵات زمانی ئیسپانییان کردووەتە زمانێکی فەرمی وڵاتەکەیان.
- دەزانیت ژمارەی قسەکەرانی زمانی بەنگالی دەگاتە ٢١١ ملیۆن کەس، کە زمانی فەرمی وڵاتی بەنگلادیشە.
- دەزانیت ژمارەیەكی زۆر لە ناوی تاك لە زمانی عەرەبییدا بوونیان هەیە بەڕادەیەك هیچ زمانێكی تر نییە بەڕادەی عەرەبی ناوی تاكی هەبێت.