دەروازە:دەروونناسی/کتێبی ھەڵبژێردراو/٣

دایک و مانای ژیان (بە ئینگلیزی: Momma and the Meaning of Life) یەکێکە لە کتێبە دەروونناسییەکانی ئیرڤین دی. یالۆم. کتێبەکە کورتە چیرۆک و ئەنجامی چەند ساڵەی کاری چارەسەری دەروونی یالۆم لەخۆ دەگرێت. لە کتێبی دایک و مانای ژیاندا، چەمکە چارەسەریی و فەلسەفییەکان و بابەتەکان بە شێوەی چیرۆک دەردەکەون.

کتێبەکە لە شەش چیرۆک پێک ھاتووە، کە چواریان لەسەر بنەمای واقیع نووسراون، و دوانیان لەسەر بنەمای خەیاڵی. لەم چیرۆکانەدا نووسەر کێشەکان و تەحەداکانی پەیوەندی نێوان نەخۆش و چارەسەرکەر دەڵێتەوە کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرینگە بۆ دەروونناسی.

زیاتر...