دەروازە:دەروونناسی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

زیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەروونناسی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆَڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ‌ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە. گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت: بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون؟ فرۆید لە مارسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات، ساڵی (١٩٣٨)، نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە، زۆری بۆ دەھێنن، ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت.

زیاتر...