دەروازە:جوگرافیا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

یی. فو. توان (Traditional Chinese: 段義孚) جوگرافیناسی چینی-ئەمریکی، ٥ی دیسەمبەری١٩٣٠ لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند لە وڵاتی چین لەدایک بووە. خوێندنی لە وڵاتانی چین، ئۆستراڵیا، فیلیپین و بەریتانیا تەواو کردووە و لە بواری جوگرافیای مرۆڤی و پەیوەندی و تێکەلاوکردنی لەگەڵ بابەتی فەلسەفە، ھونەر، دەروونناسی و دین پێشەنگە و ناوبانگی دەرکردووە. توان لە زانکۆی کۆلێجی لەندەن بوو، بەڵام بەکالوریوس و ماستەڕی لە ساڵانی ١٩٥١ و ١٩٥٥ لە زانکۆی ئەکسفۆڕد وەرگرتووە. لەوێ ڕا بۆ پەروەردەی جوگرافیایی دەچێتە کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ساڵی١٩٥٧ دەتوانێ پلەی دکتوری لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلەی بەدەست بێنێ. توان لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨-١٩٦٦، بۆ وانە گوتنەوە یەکەم جار لە نیۆمەکزیکۆوە دەچێت بۆ زانکۆی تۆرێنتۆی کەنەدا. ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆی مینەسۆتا پلەی پڕۆفیسۆری پێ دەبەخشرێ و خوێندنەوە و توێژینەوەی خۆی لەسەر جوگرافیای مرۆڤی چڕ دەکاتەوە. ئەو لە نامەی ھاوڕێی(لەزانکۆ) ھێژا ٢٠٠٤( 2004 'Dear Colleague') باس لە جیاوازی نێوان جوگرافیای مرۆڤی و جوگرافیای مرۆڤخوازانە دەکات و دەڵێ: جوگرافیای مرۆڤی خوێندنەوەی پەیوەندییە مرۆڤییەکانە. گەشبینی جوگرافیای مرۆڤی لەم باوەڕەیدا قەتیس ماوە کە پەیوەندییە نایەکسانەکان و چەوساندنەوە دەتوانێ بسڕدرێتەوە یان بەپێچەوانەوە بێت.

زیاتر...