دەروازە:ئەورووپا/وڵاتی ھەڵبژێردراو
وڵاتی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:ئەورووپا/وڵاتی ھەڵبژێردراو/١
ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutschland) کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە، یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا. ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Bundesrepublik Deutschland). ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور، لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک، لە ڕۆژاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٨٣٬١٦٦٬٧١١ کەسە و بە زۆرترین دانیشتووان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە.