ئۆتۆمۆبیلەکان (بە ئینگلیزی: Cars) ئەنیمەیشنێکی کۆمپیوتەرییە، لە ژانەری کۆمیدیای-وەرزشیدا کە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە دروست کراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. جۆن لێستەر دەرھێنەری ئەم فیلمە و نووسیویەتی. نووسەرانی دیکەی ئەم فیلمە بریتین لە جۆ ڕێنفت، دان فۆگلمان، کایل مۆرای، فیل لۆرین و یۆرگن کلۆبین. ئۆین ویلسۆن، پاوڵ نیومان، بۆنی ھانت، لاری دیکەیبڵ گای، مایکل کیتۆن، جۆن ڕاتزنبێرگێر، تۆنی شالھۆب، چیچ مارین، جۆرج کارلین، جێنیفر لویس و کاترین ھێلمۆند کاری دەنگی کەسایەتییە ئەنیمەیشنەکان دەکەن. فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، و خەڵاتی ئانی و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن

زیاتر...