وشەی دیکتاتۆر لە سەردەمی ڕۆمەکاندا بەکاردەھێندرا بۆ پۆستێکی باڵا لە سەردەمی کۆماری ڕۆمدا. پۆستی دیکتاتۆر ھەر لە سەرەتای کۆمارەکەوە لە سەدەی ٨ی پێش زایینەوە تاوەکو کۆتایی سەدەی ٣ی زایینی بوونی ھەبووە. ئەوە کەسانەی وەک دیکتاتۆر ھەڵدەبژێردران دەسەڵاتی تەواویان بەسەر وڵاتەکەدا دەبوو، ھەر لە مامەڵەکردن و سەرکوتکردنی پشێوی تاوەکو ئەرکێکی دیاریکراو، و زۆرینەی دەسەڵاتەکانی نەدەتوانرا بەرھەڵستی بکرێن. لەپێناو ڕێگری کردن لە بوونی بە تاکڕەو، دەسەڵاتەکانی دیکتاتۆر سنووردار بوون و ماوەی پۆستەکە بۆ ٦ مانگ دەبوو.

دوای جەنگی دووەمی پونیک لە کۆتایی سەدەی سێیەمی پێش زاییندا، بۆ ماوەی یەک سەدە ھیچ دیکتاتۆرێک دیاری نەکرا. بەڵام لە سەرەتای سەدەی یەکەمی پێش زاییندا نەریتەکە لەلایەن سوللا و دواتر لەلایەن جولیوس سێزارەوە زیندووکرایەوە. سوللا ستەمکارێکی تاکڕەو بوو و سیزاریش ھەرزوو دوای بوونی بە دیکتاتۆر کوژرا.

دوای مردنی سێزار، نەریتەکە بە فەرمی ھەڵوەشێنرایەوە و لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیدا ھەرگیز بەکارنەھێندرا.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Harper's Dictionary of Classical Antiquities, p. 509.
  2. ^ Oxford Classical Dictionary, p. 339 ("Dictator").
  3. ^ Lintott, pp. 109–113.