دیوالی فیستیڤاڵێکی گەورەی ئاینییە، کە ماوەی ٥ڕۆژ دەخایەنێت، کە لەلایەن پەیڕەوانیی ئایینەکانیی هیندووئیسم، سیکیزم و جاینیزم بەهۆکاری جیاوازەوە دەکرێتەوە. فیستیڤاڵەکە هەمووساڵ لەوەرزی پاییز ئەنجامدەدرێت کە بە فیستیڤاڵیی ڕووناکی دەناسرێت بەوەی لە فیستیڤاڵەکە مۆم دادەگیرسێنن و یاری ئاگرین دەتەقێنن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئەوان لەو ئومێدەدان بەهۆی ئەوەوە ڕووناکی بەسەر تاریکی، و باشە بەسەر خراپەدا سەربکەوێت. فیستیڤاڵەکە بەگشتی لە ھەموو جیھان بەتایبەت لەوڵاتانی ڕۆژهەڵات، وە باشووری ئاسیا دێتە ئەنجامدان.

ماڵێک لەهیندستان ڕازێندراوەتەوە بەڕووناکی بەبۆنەی فیستیڤاڵی دیوالی

یەکێک لەهۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەو ئاهەنگە بریتییە لەڕووداوێکی مێژوویی کەبەهاتنەوەی خوداوەندی ڕاما و ژنەکەی سیتایە بۆ شانشینەکەیان لەباکووری هیندستان ئەمەش لەسەدەی ١٥ەهەمی بەرلەزایین بوو.

سەرچاوە دەستکاری