دیوارەکە (بە ئینگلیزی: The Wall) فیلمێکی ھەستبزوێنی جەنگی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٧ لە دەرھێنانی دۆگ لیمان و نووسینی دوایین وۆرێلە. فیلمەکە باس لە دوو سەربازی ئەمریکی (ئارۆن تایلۆر-جۆنسۆن و جۆن سینا) دەکات کە لەلایەن قەناس بەدەستێکی عێراقییەوە گیریان خواردووە. بەرھەم ھێنراوە لەلایەن ئەمازۆن ستۆدیۆ, لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، لەلایەن ڕۆدساید ئەتراکشنز. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا و داھاتی ٤٫٥ ملیۆن دۆلاری لە بەرامبەر بوودجەی ٣ ملیۆن دۆلاردا بەدەستھێنا.

پۆستەری فەرمیی فیلم

سەرچاوەکان دەستکاری