دۆڵی مووسا

(لە دۆڵی موساەوە ڕەوانە کراوە)

دۆڵی مووسا یان وادی مووسا شارێکە لە ئوردن. مەڵبەندی قەزای پێترایە لە پارێزگای مەعان، کەوتۆتە باشووری ئوردەن. ٢٥٠ کم لە عەممانی پایتەخت دوورە، ھەروەھا بە دووری ١٠٠ کم لە کەنداوی عەقەبە دوورە. لە سنوورە کارگێرییەکەی شاری مێژوویی پێترا ھەیە کە یەکێکە لە حەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھان. ئەو گەشتیارانەی بۆ پێترا دێن لە شاری وادی موسا لادەدەن چونکە لە پێترا نزیکە و زیاتر لە ٥٠ میوانخانەی ھەیە، لەگەڵ سەدان چێشتخانە و چایەخانە و بازاڕی جۆربەجۆر و خزمەتگوزاری پزیشکی و نووسینگەکانی گەشتیاری.

دۆڵی موسا لەکاتی ھەنگورێ.
بیابان و شوێنەوار.

ژمارەی دانیشتوانی ٢٥٬٠٠٠ کەسە، بەھۆی پێتراوە حکومەتی میری گرنگییەکی زۆری پێدەدات و جۆرەھا پڕۆژەی گرنگی لێ دروست کراوە.

"وادی موسا "ناوێکی نوێی شارەکەیە ئەمیش بەھۆی پێتراوە ئەم ناوەیان لێناوە چونکە کەوتۆتە ناو دۆڵی موساوە، خۆی ناوی "ئیلجی "بووە، شارەکە شوێنی کوڕەکەی لەیسە (لەیسی کەنانە).

دیمەنێکی گشتی شارەکە، جوانی پێتراش لە دواوەی ھەڵکەوتووە .

کەشوھەوا دەستکاری

ئەم خشتەکەی خوارەوە گۆڕانکارییەکانی ساڵێکی کەش و ھەوای وادی موسا ڕوون دەکاتەوە:

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «دۆڵی مووسا»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١١٫٠
(٥٢)
١٣٫١
(٥٦)
١٦٫٦
(٦٢)
٢٠٫٩
(٧٠)
٢٥٫١
(٧٧)
٢٨٫٦
(٨٣)
٢٩٫٨
(٨٦)
٣٠٫٠
(٨٦)
٢٨٫١
(٨٣)
٢٤٫٦
(٧٦)
١٨٫٢
(٦٥)
١٣٫٤
(٥٦)
٢١٫٦٢
(٧١)
نێونجی کەمترین پلە ٢٫٢
(٣٦)
٢٫٨
(٣٧)
٥٫٦
(٤٢)
٨٫٧
(٤٨)
١١٫٧
(٥٣)
١٤٫١
(٥٧)
١٦٫١
(٦١)
١٦٫٥
(٦٢)
١٤٫٢
(٥٨)
١١٫٢
(٥٢)
٧٫١
(٤٥)
٣٫٤
(٣٨)
٩٫٤٧
(٤٩٫١)
نێونجی بارین میلیمەتر ٤٥
(١٫٧٧)
٣٨
(١٫٥)
٣٦
(١٫٤٢)
١٢
(٠٫٤٧)
٤
(٠٫١٦)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٢
(٠٫٠٨)
١٥
(٠٫٥٩)
٤١
(١٫٦١)
١٩٣
(٧٫٦)
سەرچاوە: Climate-Data.org,Climate data

شارە خوشکەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری