دڵەڕاوکێ (بە ئینگلیزی: Anxiety) دۆخێکی ناخۆشی پەشێویی ناوەکییە، کە زۆرینەی کات بە ھەڵسوکەوتی پەشۆکاوەوە دەبەسترێتەوە، وەک خێرا جووڵەکردن بۆ پێشەوە و پاشان گەڕانەوە و بیرکردنەوەی قووڵ. ئەم ھەستە، ھەستێکی تاکەکەسییە لە ترس لەشتێک کە ئەگەر ڕوودانی کەمە، بۆ نموونە دڵەڕاوکێ بۆ مردنێک کە لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕوودەدات. دڵەڕاوکێ جیاوازە لە ترس، کە ھەستە بەرامبەر شتێکی ڕاستەقینەیی ترسناک یان مەترسیدار و وەڵامێکی گونجاوە بۆ مەترسییەکی درک پێکراو. دڵەڕاوکێ ھەستکردنە بە ترس و پەشۆکاویی و بێھێزیی و زۆرینەی کات کاردانەوەیەکی لەڕادەبەدەر و گشتگیرکراوە بۆ شتێک کە تاکەکەس پێی وایە مەترسیدارە. زۆرینەی جار بەستراوەیە بە نائارامیی، ماندووێتی و کێشە لە پەیتکردنەوە و کەشەنگیی لە ماسوولکەدا. دڵەڕاوکێ بە کاردانەوەیەکی ئاسایی بۆ سترێسی درک پێکراو لەبەرچاو دەگیرێت، ئەگەرچی کەسانێک جار جارە ئەم ھەستەیان لا دروست دەبێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دڵەڕاوکێ تێدایە. |