دڕکی مەسیح
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی (ناوی زانستی: Euphorbia milii) (بە ئینگلیزی: Crown-of-thorns or Christ Plant، عەرەبی: شوکة المسیح) ڕووەکێکی تەختەییە، وە ھەندێک جۆری نیمچە گۆشتی (ئاودار) ە، ناوی جۆرەکانی لە ناوی بارۆن (Baron Milius) ەوە ھاتووە وەک یادگارییەک بۆ ئەو کەسە، کە فەرمان ڕەوای ھەرێمی Réunion بووە، کە ئەو کەسایەتییە جۆرەکانی ڕووەکەکەی لە ساڵی ١٨٢١ دا لە فەڕەنسا ناساندووە و پیشانی داوە. وە گومانی ئەوە ھەیە کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە ئەم جۆرە ڕووەکە ھاتبێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، وە ناوی (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی) لە ئەفسانەی تاجی دڕکاوی یەسووعەوە ھاتووە کە وەختی خۆی لەسەری کردووە.
دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | |
Division: | |
Class: | |
Order: | |
Family: | |
Genus: | |
Species: | E. milii
|
Binomial name | |
Euphorbia milii |
تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە
دەستکاریڕووەکێکی ئاودارە بە شێوەی دەوەن shrub گەورە دەبێت، تا بەرزی(١٬٨م – ٢م). لەگەڵ بوونی قەدێکی ڕاوەستاوی دڕکاوی، کە دڕکەکان باریکەڵەن و درێژیان دەگاتە (٣سم)، کە ھەندێک جار یارمەتی دەدات بۆ خۆ ھەڵواسین بە ڕووەکی تردا. گەڵاکانی بە زۆری لەسەر بەشە تازە گەشەکردووەکانی ڕووەکەکەدا دروست دەبێت وە بەرەو بەشەکانی سەرەوەی ئەو بەشە تازانە، وە درێژی گەڵاکان دەگاتە (٣٬٥سم) وە پانیشیان دەگاتە (١٬٥سم). گوڵەکانی ئەم جۆرە ڕووەکە بچووکن، وە بەھۆی لاسکێکەوە درێژبۆتەوە و وە پێکدێت لە جووتێک لە گەڵای بچووکی شێوە پەڕەی گووڵ، کە ڕەنگی سوور، سپی، زەرد، پەمەیی ھەیە وە پانی ئەم جۆرە گەڵای شێوە پەڕەگوڵیانە نزیکەی (١٢مم) دەبێت، ھەروەھا ئاوگی ڕووەکەکە تا ڕادەیەک ژەھراوییە. وات فریک لە ھەرێمی فیتسانلۆک لە وڵاتی تایلاند بە ماڵی سەرەکی درێژترین ڕووەکی (دڕکی مەسیح) دادەنرێت.
جۆرەکانی
دەستکاریئەم جۆرە ڕووەکە زۆر جۆری جیاوازی ھەیە، وە زۆرێک لە جۆرەکانی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دۆزراونەتەوە و ناسێندراون و پێناسەیان کراوە:-
- Euphorbia milii var. bevilaniensis (Croizat) Ursch & Leandri 1955
- Euphorbia milii var. hislopii (N.E.Br.) Ursch & Leandri 1955 (syn. E. hislopii)
- Euphorbia milii var. imperatae (Leandri) Ursch & Leandri 1955
- Euphorbia milii var. longifolia Rauh 1967
- Euphorbia milii var. milii
- Euphorbia milii var. roseana Marn.-Lap. 1962
- Euphorbia milii var. splendens (Bojer ex Hook.) Ursch & Leandri 1955
- Euphorbia milii var. tananarivae (Leandri) Ursch & Leandri 1955
- Euphorbia milii var. tenuispina Rauh & Razaf. 1991
- Euphorbia milii var. tulearensis Ursch & Leandri 1955
- Euphorbia milii var. vulcanii (Leandri) Ursch & Leandri 1955
ئەلبوومی گووڵەکە
دەستکاری-
Euphorbia milii var. splendens
-
Euphorbia milii var. vulcanii
-
Euphorbia milii
سەرچاوەکان
دەستکاریماڵپەری کشتوکاڵ[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دڕکی مەسیح تێدایە. |