دوو تاڵ قژ: کچانی ونبووی دەرسیم

دوو تاڵ قژ: کچانی ونبووی دەرسیم (بە تورکی: İki Tutam Saç: Dersim'in Kayıp Kızları) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە، لە دەرھێنانی نەزاھەت گویندۆغان. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٠ بە زمانی تورکی بڵاوکرایەوە.[١] ئەم بەڵگەفیلمە دواتر ئامادەکرا و کرا بە کتێبێک بەھەمان ناوەوە.

فیلمەکە باس لە ڕەشەکوژیی دەرسیم دەکات لە ساڵی ١٩٣٧، لە چاوی دوو کچی ئەوکاتە کە ئێستا تەمەنیان گەیشتۆتە ھەشتا ساڵی، ئەو دوو ژنە بیرەوەرییە تاڵەکانی ئەوکاتە بۆ بینەران دەگێڕنەوە.

بۆ فیلم و کتێبەکە، ھەر دوو بەرھەمھێنەر نەزاھەت گویندۆغان و کازم گویندۆغان لە شارە جیاجیاکانی تورکیا گەڕان بەدوای ئەو کچ و ژنە ڕزگاربووانەی کە لە ڕەشەکوژیی دەرسیم دەربازیان بووە، لە ئەنجامدا توانیان ١٠٠ ژن بدۆزنەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Dersim'in Kayıp Kızları: Bir Hiçleştirme Öyküsü، ماڵپەڕی bianet، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ کتێبی "کچانی ونبووی دەرسیم" ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چاوی کورد، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن بەکر شوانی نووسراوە.