توێژینەوە دەری دەخات کە ڕێژەیەکی زۆری کاغەزی دراو پاشماوەی کۆکاینی لەسەرە. لەگەڵ ڕێژەیەکی کەمتری دراوی پیسبوو بە مادەی هۆشبەری وەک هێرۆین، مۆرفین یاخود ڤایرۆسی جگەر. ئەم پیسبوونەش زیاتر بەهۆی ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر یاخود هەڵمژینی کۆکاین بەهۆی لوولکردنی کاغەزی دراوەوە دەبێت. وە پێچانەوە و تێکەڵکردنی دراو لەلای بانکەکان و هاوڵاتیان دەبێتە هۆی زیاتر گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر، بەکتریا و ڤایرۆس. کاغەزی دراو دەشێت ببێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریا لەجۆری ستافیلۆکۆکەس ئۆریۆس یان نیومۆنیا بەڵام خۆشبەختانە کۆکاین لە دراوەکان نابێتەوە. سەرەڕای ئەوەش ڕێژەکەی هێندە کەمە کە هیچ زیانێکی تەندرووستی نییە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستکاری

لە توێژینەوەیەک کە لە گۆڤارێکی زانستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرچووە، دەرکەوتووە کە ٪٩٢ی دۆلاری ئەمریکی پیسبووە بە پاشماوەی کۆکاین. دراوەکان لە نێوان ٠.٠١ - ٩٩٢.٧٢ مایکرۆگرام پیسبوون بە مادەی کۆکاین. هێرۆینیش لە نێوان ٠.٠٣ - ١٦٨.٥ مایکرۆگرام لەسەر دراوەکان دۆزراونەتەوە. لە توێژینەوەیەکی تر لە چیکاگۆ دەرکەوتووە کە لە هەر پێنج کاغەزی دۆلارێک، چواریان پاشماوەی کۆکاینی لەسەر بووە. توێژینەوەی تریش لە شارەکانی تر هەمان ئەنجامیان دەرخستووە. وە ئەوەشیان دەرخستووە کە ئەگەر چی ئەو دراوە پیسبووانە بە کۆکاین بە دەستەوە بگریت ئەوە هیچ پاشماوەیەکی کۆکاین بە دەستەوە جێ نامێنێ. مادەی کۆکاین دەنووسێت بە ڕەنگی سەوزەی سەر دراوەکانەوە و بە هیچ شێوەیەک لێنابێتەوە.

لە شانشینی یەکگرتوو دەستکاری

٪٨٠ی دراوی بریتانیا ئەو جۆرە ماددانەی لەسەر بووە. توێژینەوەیەکی تر لە ساڵی ١٩٩٩ دەریخستووە کە ڕێژەیەکی زۆر لەوە زیاتر دراوی پیسبوو هەیە بەوەی کە ٥٠٠ دانە لەو کاغەزی دراوانەی پشکنراون، تەنها ٤ دانەیان پیسبوو نەبوون.

لە وڵاتانی تر دەستکاری

پیسبوونی دراو وای لە هەندێ وڵاتی وەکو ئۆسترالیا کردووە کە دراوی پلاستیکی چاپ بکات لە ساڵی ١٩٨٨. ئەم جۆرە دراوانە نابنە هۆی کۆبوونەوەی پاشماوەی مادەی هۆشبەر. ئێستا وڵاتانی ئۆسترالیا، ئیسرائیل، مالیزیا، مەکسیک، ڕۆمانیا دراوی پۆلیمەری درووست دەکەن.